کاتی لێخۆشبوونی دایک و باوکان له بکوژی منداڵانیان له کاتی له‌سێداره‌دان چرکه‌ساتێکی بێ وێنه، له‌بیرنه‌کراو و به‌بایه‌خێکه که به باشترین شێوه پیشانده‌ریی ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، لێبوردوویی و مرۆڤایه‌تییه.
زیاتر له سێ ساڵ له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه تێده‌په‌ڕێت و "ڕه‌شاد-ر" ده‌بێ تاوانی ئه‌و هه‌ڵه که ئه‌نجامی داوه له پای داری سێداره بداته‌وه.
"ڕه‌شاد" نزیک به زیاتر له سێ ساڵ له‌مه‌وپێش له شه‌ڕێکی سووک له گه‌ڕه‌کی حاجی ئاوای سنه به چه‌قۆ بووه‌هۆی کوژرانی گه‌نجێک به ناوی "ده‌لێر ئه‌حمه‌دی" و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ند ڕۆژ له ژێر چاودێری پزیشکی دابوو و له نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه خه‌وێندرابوو گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕه‌شاد به بینی ده‌رئه‌نجامی کاره‌که‌ی و برینداربوونی قوربانیه‌که له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵهاتبوو و پاش کوژرانی گه‌نجه برینداره‌که ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کرا و پاش ماوه‌یه‌ک به‌پێی حوکمی دادوه‌ری به‌هۆی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی مرۆڤێک سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا.
پاش ده‌رکردنی حوکمه‌که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به‌پێی بڕیاریکی ده‌رکرا که به دوو بنه‌ماڵه‌ی کوژراو و بکوژ ڕاگه‌یێندرابوو و به‌رانبه‌ری حوکمی یه‌کێک له لقه‌کانی دادگه‌ی سزادانی کوردستان و پشتڕاست کراو له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێران که کوشتنه‌که به‌ئه‌نقه‌ست بووه، بڕیار درا ڕۆژی ڕابردوو حوکمی له‌سێداره‌دانی گه‌نجه بکوژه‌که له حه‌وشی زیندانی سنه جێبه‌جێ بکرێت.
به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که، سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌وه بوون، چونکه به‌ر له خۆرهه‌ڵات ده‌بێ حوکمی له‌سێداره‌دانه‌که جێبه‌جێ ببوایه.
له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ناوخۆی زیندان ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان و خێرخوازان، دڵسۆزان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌که قسه‌یان ده‌کرد و بۆ ڕازی کردنیان چوونه ماڵی ئه‌وان و خوازیاری به‌خشینی بکوژی منداڵه‌که‌یان بوون، به‌ڵام کاریگه‌ر نه‌بوو و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌که سووربوون له‌سه‌ر قه‌ساسی بکوژی کوڕه‌که‌یان.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له خێرخوازان و دڵسۆزان و سه‌رۆکی زیندان و جێگری دادستێنی سنه هێشتاکه بۆ ڕازی کردنی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌که هه‌وڵیان ده‌دا و خوازیاری به‌خشین بوون، به‌ڵام ڕازی نه‌بوون و جه‌ختیان ده‌کرده‌سه‌ر ئیجرای حوکمی قه‌ساس.
ڕه‌شاد-ڕ، گه‌نجێک که چه‌ندین ساڵه ناوی بکوژی له‌سه‌ر بووه و ده‌بێ چه‌ندین چرکه‌ی دیکه بڕواته پای په‌تی سێداره چووه لای دایک و باوکی قوربانییه‌که و به مل کزی داوای به‌خشینی کرد و ئه‌وه‌ی که له کاره‌که‌ی په‌شیمانه و وتی: گه‌نج بووم و بۆ چرکه‌یه‌ک تووڕه بووم و هه‌ڵه‌یه‌کیه‌م ئه‌نجام دا و بوومه‌هۆی داخداربوونی ئێوه، ئێوه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زای خودا له سکاڵای خۆتان ده‌ستبکشنه‌وه و با تاوانی خوێنرشتن، خوێنڕشتنه‌وه نه‌بێت.
بکوژه‌که‌یان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی له‌سێداره‌دان ئاماده‌کرد و پاش خوێندنی قورئانی که‌ریم، حوکمی له‌سێداره‌دان خوێندرایه‌وه و ده‌ستووری جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که ده‌رکرا.
له‌و کاته‌دا له بن داری سێداره دایک و باوکی قوربانییه‌که پاش ڕاوێژکردن پێکه‌وه ڕوویان کرد له بکوژی ڕۆڵه‌که‌یان و وتیان: ئێمه له‌به‌ر ڕه‌زای خودا سکاڵای خۆمان وه‌رده‌گرینه‌وه و ده‌تبه‌خشین و دایکی قوربانییه‌که په‌تی سێداره‌ی له مه‌لی بکوژی کوڕه‌که‌ی کرده‌وه.
لابردنی په‌تی سێداره له ملی بکوژ، دیمه‌نێکی جوان و له‌بیرنه‌کراوی دروست کرد تاکوو لێبوردوویی، مرۆڤایه‌تی، پاڵه‌وانی زیاتر له کۆمه‌ڵگا ببێته باو.....
کۆتایی کورتە نامە/310